Kurdistan Press - کەسێکی مەترسیدار دەستگیرکرا کەسێکی مەترسیدار دەستگیرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەسێکی مەترسیدار دەستگیرکرا

حكوومەتی پاكستان ڕای گەیاند، دواجار توانییان هاوبەش و نزیكێكی ئوسامە بن لادن، سەرۆكی ڕێكخراوی قاعیدە بگرن كە یەكێ لە پیلانگێڕانی ڕووداوەكانی 11ی سیپتەمبەری ساڵی 2001 بووە لە ئەمەریكا.

ئەمڕۆ هەینی، 19ی تەمووز، بەرپرسانی دژەتیرۆری وڵاتی پاكستان ڕایان گەیاند، توانیویانە لە شاری گوجارات لە ویلایەتی بنجاب، لە ڕۆژهەڵاتی وڵات، "ئەمین ئەلحەق" بگرن، بە تۆمەتی تێوەگلانی لە كاری گێرەشێوێنی و بە ئامانجگرتنی چەند شوێنێكی گرنگ لە وڵاتەكەدا.

عوسمان گونداڵ، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ناوچەكە گوتی: ئەوتۆمەتبارە كە بە  ئەمین ئەلحەق ناسراوە، پاش كردەیەكی چاودێری كە ساڵێكی خایاندووە، گیراوە، لە كاتێكدا لە شارەدێیەكی نزیك شاری جیلۆم خۆی شاردبووەوە.

ئەوەشی خستە ڕوو، ئەم گرتنە، زۆر كاری تیرۆریستیی پێشبینیكراوی لە پاش خۆی پووچەڵ دەكاتەوە كە ئەمین ئەلحەق پلانی بۆ داڕشتبوون.

پێشتر ئەمین ئەلحەق، یەكێك بوو لە داواكراوان لە لیستی ئەمەریكا و یەكێتیی ئەورووپا و نەتەوە یەكگرتووەكان، بەوەی هاوبەشی بن لادن بووە. هەروەها ناوی ئەمین لە لیستی سزادراوانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هەیە، بە تۆمەتی تێوەگلان لە ڕێكخراوی ئەلقاعیدەدا.

ئەمین ئەلحەق، خۆی خەڵكی ئەفغانستانە، بەوە تۆمەتبارە كە چەك و كەرەستەی سەربازی بۆ قاعیدە پەیدا كردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه