ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی 4ی 2024، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵا ئێران ڕایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه له ئه‌سفه‌هان بیستران، به‌رگریی ئاسمانیی ئێران چه‌ند شتێكی گوماناوی كرده ئامانج له ئاسمانی ئه‌سفه‌هان و ئه‌وه‌ی ڕووی دا هێرشێكی شكستخواردوو بوو به چه‌ند باڵنده‌یه‌كی چووك!.
عه‌مید مه‌هین دوست، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵا سوپای پاسدارانی ئێرانه له ئه‌سفه‌هان ڕایگه‌یاند، ده‌نگێكی تا ڕاده‌یه‌ك بههیزمان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌سفه‌هان بیست، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌بوو كه سیستمی به‌رگریی له ئه‌سفه‌هان لهتهنێكی نا دیاری دا، هیچ زیانێك و ڕووداوێك ڕووی نه‌داوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، حسێن دلیریان، گوته‌بێژی سه‌نته‌ری نیشتمانیی ئاسمانیی ئێران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه كه تا ئێستا هێرشی ئاسمانیی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران نه‌كراوه.
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌سفه‌هان بخاته ڕوو، حسێن دلیریان ڕایگه‌یاند، "هه‌ندێك فڕۆكه‌ی چوارباڵ هێرشێكی شكتسخواردوویان كرد له كۆتاییشدا ئه‌و باڵنده بچووكانه تێكشكێندران". ئه‌وه‌شی گوت، به‌رگریی ئاسمانیی ئێران سێ باڵنده‌ی بچووكی خستووه‌ته خواره‌وه!.
لای خۆشیه‌وه ئه‌مانه‌تی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه هێرش كرابێته سه‌ر ئێران و هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه له‌سه‌ر دۆخی ئه‌سفه‌هان، ئه‌و هه‌واڵه‌ش ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
وەڵام بدەوه