Kurdistan Press - بۆچی ئیسرائیلـتا ئێستا وەڵامی ھێرشی ئێرانی نەداوە؟ بۆچی ئیسرائیلـتا ئێستا وەڵامی ھێرشی ئێرانی نەداوە؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆچی ئیسرائیلـتا ئێستا وەڵامی ھێرشی ئێرانی نەداوە؟

میدیاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گریمانەی ئەوە دەکەن هێرشی پێچەوانەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لەبەر نزیکبوونەوە لە جەژنی پەسحی جووەکان دواخراوە. حکومەتی ئیسرائیلی ویستوویەتی هاووڵاتییەکانی ئەم جەژنە لە ئارامیدا بەسەربەرن. 

 جەژنی پەسحی جووەکان هەشت ڕۆژ دەخایەنێت و سوپای ئیسرائیل ویستوویەتی لەم هەشت ڕۆژەدا گرژییەکان لەوەی ئیستا زیاتر نەبن؛ سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بە ژمارەیەک لە سەربازانی وڵاتەکەی گوتووە، دوای حەوت مانگ لە شەڕی غەززە، هاووڵاتیان مافی خۆیانە بە ئارامی ئەم جەژنە بەڕێ بکەن. 

جەژنی پەسحی جووەکان یەکێکە لە سێ گرنگترین جەژنەکانی جووەکان؛  ئەمساڵ لە 22 تاوەکو 30ـی نیسان بەردەوام دەبێت. بیرهێناننەوەی دەرچوونی هۆزی بەنی ئیسرائیلە لە میسری سەردەمی فیرعەون و هەروەها بە جەژنی بەهار و جەژنی بەڕۆژووبوونیش ناودەبرێت. 

دوای هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی ئێران، ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات و بڕیاری داوە وەڵامی بداتەوە، بەڵام تاوەکو ئیستا کات و شێوازی وەڵامدانەوەی ئاشكرا نەرکردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه