جولەی ئەمریکا و رێگریکردن لە کودەتایەکی تەوقیتکراو
تەنیا کوردی
ھاتنە ژوورەوەی ئەمریکا بۆ رۆژھەڵاتی ناوین، لەنێویدا عێراق و سوریا بۆ رێگرتن بوو لە کودەتایەکی گەورە کە لە ناوچەکە بەڕێوەبوو...
روسیاو چین، دەیانویست گۆڕانێکی جیوگرافی و ئابووری لە خاڵی ئۆراسیا دروستبکەن، تورکیا کە خاڵی ئۆراسیایە، لە لێکەوتەی بەھێزبوونی پێگەی روس و چین لە گۆڕینی باڵانسی ھێز لە سوریاو عێراق بە ھاوکاری ئێران فشارێکی گەورەی دەخستە سەر تورکیا و، رەنگە کودەتایەکی سەربازی وەک بۆرکینا فاسۆ لە تورکیا لە تەوقیت بووا، یانیش بە فشارێکی جوگرافی و ئابووری تورکیا بەتەواوی بۆ ژێر ھەژمونی روسیا و چین جولەی کردباو لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی روسیا و چین لە سوریاو عێراق و ئێران، نەخشەی ھێز لە ناوچەکە دەگۆڕدرا و، بەرژەوەندی ئەمریکاش دەکەوتە مەترسی ئەگەر کودەتاکە سەربازیش نەبووایە، جێگیرکردنی ئەم نەخشەیە دەبووە ھۆی زیانگەیاندن بە ئابووری ئەمریکا لە ناوچەکە، بۆیە ئەمریکا بەھێزەوە گەڕایەوە نێو رۆژھەڵاتی ناوین و دەیەوێ ئەم یارییە ھەڵگەڕێنێتەوە...
ھاتنی ئەمریکا سەرەتا کارتێکی فشارە کە لە کۆی دانوسانەکان لەگەڵ ئێران لە قەتەڕ ئەنجامی نەبوو، لەگەڵ روسیاو چین لەبارەی لێکەوتەی جەنگی ئۆکراین ئەنجامی نەپوو، لەگەڵ سوریا کە شەرعیەتی خەلیج درا بە ئەسەد بەڵام ئەنجامی نەبوو، لەگەڵ عێراق گفتوگۆکانی ئەنجامی نەبوو، بەگشتی کۆی دانوسانەکەن ئەنجامێکی بۆ ئەمریکا لێنەکەوتەوە، بەڵکوو بەپێچەوانەوە، نمونەی بۆرکینا فاسۆ و نەیجەر لە ئەفریکا خرایە بەردەم ئەمریکا کە بەھاوکاری رووسەکان کودەتای لێ ئەنجام درا، وەڵامی ئەمریکا درایەوە...
لەگەڵ دەستوەردانی روسیاو چین لە عێراق، سوریا و تورکیا کودەتایەکی سەربازی لە تەوقیت بوو..
ھاتنە ژوورەوەی ئەمریکا لە ئێستا کە فۆکسەکە لەسەر سوریایە و دواتر بۆ عێراق و لێکەوتەی لەسەر ئێران، بابەتێکە، کە ئەمریکا دەیەوێ لەسەر بنەمای بڕیاردانی ھێز ئەم گەمەیەی چین و روسیا ھەڵوەشێنێتەوە، نەوەک لەسەر بنەمای تەوازنی ھێز کە بەگوێرەی حساباتی گفتوگۆ و بەرژەوەندی ھاوبەش بێدەنگی ھەڵبژێری لەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکە دەکرێن... بژاردەکانیش بۆ ئەمریکا کراوەن، کارتی سەربازی بێت، یان فشاری ئابووری، یانیش تەسفیەی حسابی جوگرافی، گرینگ ئەمریکا بەھێزەوە گەڕایەوە ناوچەکە..
سەبارەت بە ئۆپەرسیۆنی ئەمریکا لە سوریا یان عێراق، ئەمریکا لە گشت خاڵە ھەستیارەکان بوونی ھەیە و، ئێستا گۆڕینی ھەر ھاوکێشەیەک لە بەشێکی سوریا تا داخستنی سنوری عێراق بە سوریا و فشارخستەنە سەر ئێران، یان دەستبردن بۆ تەسفیەی حسابی میلیشیاکان ئەمە دەوەستێتە سەر ئەو مەرجانەی ئەمریکا لەدوای جێگیرکردنی ھێز، قسەی لەسەر دەکات...
کاتێ ئەمریکا خۆی رێکدەخاتەوە، کە لە کۆی ناوچەکە لە تورکیا، عێراق، سوریا، ئیمارات، تا ئەوروپا و وڵاتانی تر بنکەی سەربازی ھەن، تەنیا بە جولەی ھێز لە ئاو و، وشکانی، دەتوانێ مەرجەکانی خۆی بژمێرێ بەسەر ھەر دەوڵەتێک کە ئامانجی بێ..
راستە روسیا لە ئۆکراین دەیەوێ بگاتە سەر ئاو و لەوێوە بەرەو وڵاتانی ناوچەکە ھەڵکشێ، لە ئەفریکاو سوریاو عێراق و تورکیاش ھەمان شت، بەڵام ئەم ناوچانە جودان لە ئۆکراین، کاتێ ئەمریکا لە ئاسمان و زەوی بونێکی بەھێزی لە رۆژھەڵاتی ناوین ھەیە، ئەمجارە بەم حساباتە روسیاو چین دەچنەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا، بەدوریش نازانرێ لە کۆتای گەمەکە روسەکان جارێکی تر رێککەوتنێکی نھێنی لەگەڵ ئەمریکا بکەن، وەک ئەوەی لە جەنگی یەکەم و دووەمی جیھان، ئەمریکا لەو کاتەی ئەڵمانیا ویستی روسیا بسڕێتەوە، ئەمریکا پشتیوانی لە روسەکان کرد لەوکاتدا، وەک پێش بیست ساڵیش، رێککەوتنێکی نھێنیان لەسەر ئۆراسیا لەسەر بەرژەوەندی ھاوبەش ئەنجام دا، بۆیە گەر ئۆکراین ببێتە دراوسێ ئەمریکا لە ئەوروپا، دەکرێ لە خەلیج و ئێرانیش ئەمریکا دراوسێ روسیا بێت، کە ھەرخۆشیان وەک کێشوەر ئاوێک لەیەکتریان جیادەکاتەوە و دراوسێن.
وەڵام بدەوه