KurdistanPress...

CLOSE

پڕۆسەی گواستنەوە و دابەزینی قوتابییان لەنێوان زانکۆکان دەستی پێ کرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ شەممەوە پرۆسەى گواستنەوە و دابەزیىنى قوتابییان لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ شەممە 22ـی 07ـی 2023 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کودردستان دەستپێکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی لەنێوان زانکۆکان ڕاگەیاند، لە ڕاگەیەنراوێک ئاماژەی بەوە دا کە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى قوتابییان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2023-2024) بە شێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتى 22ـی 07ـی 2023 تاوەکو 31ـی 08ـی 2023 بەردەوام دەبێت.

وەزارەتەکە ڕوونی کردەوە کە بە مەبەستى بەرچاوڕوونى بۆ ئەو قوتابییانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجام بدەن، فێرکارییان داناوە، سەیری فێرکارییەکان بکەن و دواتر دەست بە پرۆسەکە بکەن بۆ ئەوەى ڕووبەڕووى هەڵە نەبنەوە، لە هەمانکاتدا هەر قوتابییەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى لەڕێگەى لینکى هاوپێچ ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئەوەش خراوەتەڕوو کە قوتابى لەناو ئەکاونتى تایبەتى خۆیەوە دەتوانێت لەڕێگەى کورتەنامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارى کۆلێژ یان تۆمارى گشتى زانکۆکان بکات بۆ هەر پرسیار و ڕوونکردنەوەیەک.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه