KurdistanPress...

CLOSE

كارێكی گەورەی كابینەی نۆیەم ئاشكرا كرا کە هەموو هەرێمی كوردستان لێی سوودمەند دەبن

هەولێر.. لە چوار ساڵی كابینەی نۆیەمدا زیاتر لە ملیۆنێك و 160 هەزار دار و گوڵ چاندراون

لە سەرەتای كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بایەخێكی زۆری بە نەمامگە ناوخۆییەكانی شارەوانی داوە و بۆ ئەو مەبەستەش پشتی بە بەرهەمهێنانی دار و گوڵ لە ناوخۆی كوردستاندا بەستووە كە بەهۆیەوە داهاتێكی زۆر بۆ خەزێنەی حكوومەت گەڕێندراوەتەوە.

تەنیا لە چوار ساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر زیاتر لە ملیۆنێك و 160 هەزار دار و گوڵی جۆراوجۆر چاندراون و ڕێژەی سەوزاییش لەو چوار ساڵەدا لە 17.5% بۆ 19.5% بەرز بووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارك و باخچەكانی هەولێر كە سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە سەرپەرشتیی بەرهەمهێنانی دار و گوڵ لە شاری هەولێر دەكات و هاوكات پرۆسەی چاندنیش بەڕێوە دەبات. 

بەهۆی بەرهەمهێنانی گوڵ و دار لە ناوخۆی كوردستان لە لایەن نەمامگەكانی شارەوانیی هەولێر، داهاتێكی زۆر بۆ خەزێنەی حكوومەت گەڕێندرایەوە، چونكە لە ساڵانی پێشوودا ژمارەیەكی زۆر دار و گوڵ لە دەرەوەی وڵات هاوردە دەكران، بەڵام لە كابینەی نۆیەمدا كاری جدی كرا بۆ ئەوەی لە ناوخۆی كوردستان دار و گوڵ بەرهەم بهێندرێت. 

بە گشتی لە هەر چوار ساڵی كابینەی نۆیەمدا ١٫١٦٠٫٣٣٥  ملێۆنک و سەد و شەست هەزار و سێ سەد و سی و پێنچ  دار و گوڵ لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر چاندراون، ڕێژەی سەوزاییش گەیشتووەتە نزیكەی 20% و پرۆسەی بەرهەمهێنان و چاندنی گوڵ و دار بەردەوامە. 

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه