دادگای تاوانەکانی سلێمانی داوایەکی بڕیار نامیق رەتدەکاتەوە.
دادگای تاوانەکانی سلێمانی/٢ بە سیفەتی پێداچونەوە، داوایەکی پێداچونەوەی (بڕیار نامق)ی رەتکردەوە سەبارەت بە سکاڵای تۆمارکراوی مەلا بەختیار (ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی).
لەدوای ئەوەی بڕیار نامق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و لە هەژماری تایبەتی خۆی کۆمەڵێک تۆمەت و وتەی نەشیاو و بێڕێزی بەرامبەر (مەلا بەختیار) نوسیبوو، (مەلا بەختیار) لەبنکەی پۆلیسی بەختیاری سکاڵای لەسەر ناوبراو تۆمار کردبوو، پاش بڕینی قۆناغی لێکۆڵینەوە سکاڵاکە هەواڵەکرا بۆ دادگای تایبەتمەند کە (دادگای کەتنی سلێمانی/١)،ە. بەڵام بڕیار نامق لەرێگەی بریکارەکەیەوە داوای پێداچونەوەی پێشکەشکرد بەوهۆکارەی کە گوایە ئەم بڵاوکراوەیەی ناوبراو لەچوارچێوەی کاری رۆژنامەنوسیدایەو بڕیار کەسێکی رۆژنامەنوسە، بۆیە پێویستە رەزامەندی سەندیکای رۆژنامەنوسان وەربگیرێت.
بەڵام دادگای تاوانەکانی سلێمانی بە سیفەتی پێداچونەوە بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی تیانوسی پێداچونەوەی بریکاری بڕیار نامق. دادگا لە بڕیارەکەیدا دەڵێت: ناکرێت ئەم کارەی تۆمەتبار/بڕیار نامق وەک کاری رۆژنامەگەری هەژمار بکرێت، چونکە فەیسبووک وەک کەناڵی راگەیاندن هەژمار ناکرێت و بەڵکو یەکێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بۆیە رێکاریکردن دژی تۆمەتبار بەپێی بەندی ٢ لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راستەو دروستە..

Ashqai
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئیمامئۆغڵو 9 ساڵ زیندانی دەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕووسیا شەڕ تا کۆتایی
1 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆک وەزیرانی نیپال دەستبەکاربوو
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر عێراق
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشدارییەک لە ئەحمەد شەرعەوە لەبارەی رۆژئاڤای کوردستان
1 رۆژ پێش ئێستا
بڕیارە گرینگەکە درا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه