ئهو كهسهى100ملیۆن دۆلاری لە بازرگانانی سلێمانى برد دۆزرایهوه...
ئهمڕۆ سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، وەکو پۆلیس زانیارییان لەسەر بابەتەکە کۆکردووەتەوە و ''لەگەڵ خەڵکیش قسە کراوە، بەڵام تا ئەو کاتەی خەڵک سکاڵا نەکات، ئێمە ناتوانین هیچ سکاڵایەک بجووڵێنین.''
وتهبێژى پۆلیسی سلێمانى وتیشی " ئەو کەسە دۆزراوەتەوە کە پارەی هاووڵاتییانی بردووە".
شایهنى باسه له رۆژانى رابردوودا عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمانی کوردستان بڵاویكردهوه، بازرگانێک 100 ملیۆن دۆلاری لە بازرگانانی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بردووە،بهڵام وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانى دهڵێت،تەنها 10 ملیۆن دۆلاری ئەو بازاڕەی تێدایە.
وەڵام بدەوه