پاش ئەوەی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی كۆتاییهاتنی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند، لەمڕۆوە بە فەرمی دەست بە مامەڵەی خانەنشینكردنی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكرێت.
لەمبارەیەوە سامان ئەحمەد بەكر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: " ئەمرۆ یەکشەمە، دەست دەكرێت بە مامەڵەی خانەنشینكردنی پەرلەمانتاران و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان.“
ئەمە لە كاتێكدایە كە ڕۆژی 26ی حوزەیرانی 2023، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و دواتریش پێكهاتەكان، بە فەرمی كۆتاییهاتنی پەرلەمانیان راگەیاند و دەستیان لە كاری پەرلەمانی هەڵگرت، هەروەها هەریەك لە جێگری سەرۆكی پەرلەمان و سكرتێری پەرلەمانیش دەستیان لە كارەكانیان هەڵگرت.
وەڵام بدەوه