Kurdistan Press - لیزا فەلەکەدین کاکەیی: پارتی بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکات لیزا فەلەکەدین کاکەیی: پارتی بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیزا فەلەکەدین کاکەیی: پارتی بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکات

لیزا فەلەکەدین کاکەیی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کردووە و بە لیستێکی سەربەخۆش بەشدار دەبێت، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیێنێت، لە داهاتوودا هاوپەیمانی پێکنەهێنین.

لیزا فەلەکەدین کاکەیی سەبارەت بە پرۆسەی بەعەرەبکردن، گوتی: پرۆسەی بەعەرەبکردنی ناوچەکانی سنووری کەرکووک بە چەند هەنگاوێک دەستیپێکردووە، چڕترین کاتی ئەنجامدان و جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە، لەنێوان ساڵەکانی 1975 تاوەکو 2003 بووە، کە ئەوکاتە رژێمی بەعس هەوڵیداوە، لەرێگەی وەرگرتنەوەی تاپۆی زەوی کوردان و تورکومانەکان، و پێدانی ئەو تاپۆیانە بە عەرەبە هاوردەکان، دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە سەردەمی رژێمی بەعسدا، نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار دۆنم زەوی لە کورد و تورکمانەکان وەرگیراوەتەوە و دراوەتە ئەو عەرەبانەی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق هێنراونەتە ناوچەکە.

لیزا فەلەکەدین راشیگەیاند، قۆناغی دواتری پرۆسەی بەعەرەبکردن، لەدوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 دەستیپێکرد، کە ئەو عەقڵە شۆڤێنیەی بەردەوام هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانییەکانی داوە، ئەمجارە سوپا و چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بەکارهێناوە بۆئەوەی زەوی جوتیارە کورد و تورکمانەکان بداتە عەرەبە هاوردەکان.

بە گوتەی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک - گەرمیانی پارتی، ئەم پرۆسەیە تەنیا لەرێگەی سوپا و حەشدەوە نەکراوە، بەڵکو بە پاڵپشتی پارێزگاری بەزۆر سەپێندراوی کەرکووک ئەنجام دراوە و، هێشتا فشاری بەعەرەبکردن لە ناوچەکە بەردەوامە.

لیزا فەلەکەدین گوتیشی: دوای دەستێوەردانی سەرۆک بارزانی لە باباتەکە، فشارەکانی بەعەرەبکردن کەمتر بوونەتەوە، بەڵام هێشتا مەترسی ماوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه