Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری تەندروستی ئوردن دەکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری تەندروستی ئوردن دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری تەندروستی ئوردن دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری تەندروستی ئوردن دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/12 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە فیراس ئەلهەواری وەزیری تەندروستی شانشینی هاشمیی ئوردنی و شاندێکی یاوەری کرد .

وەزیری تەندروستی ئوردن ، سڵاوو ڕێزی شا عەبدوڵلای دووەم شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەموو هاریکاری و هەمانگییەک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن کردو سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاریی و پشتیوانیی بەردوامیی ئوردن و بەتایبەتی شا عەبدوڵلای لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە .

تەوەرێکی سەرەکی دیدارەکە ، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بواری تەندروستی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی شانشینی ئوردن بوو لەو بوارەدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه