Kurdistan Press - ئەمرۆ یادی ھەردوو کارەساتی جەرگبڕی سلێمانی و بۆردومانی ئۆردوگای زێوەیە ئەمرۆ یادی ھەردوو کارەساتی جەرگبڕی سلێمانی و بۆردومانی ئۆردوگای زێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمرۆ یادی ھەردوو کارەساتی جەرگبڕی سلێمانی و بۆردومانی ئۆردوگای زێوەیە

ئەمرۆ یادی ھەردوو کارەساتی جەرگبڕی سلێمانی و بۆردومانی ئۆردوگای زێوەیە

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ بوو 60 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ ژمارەیەک ئازادیخواز و کورد دۆست لە سلێمانی، ئامادە نەبوون سوکایەتی بە بەھاو پیرۆزیەکانی نەتەوەکەیان بکەن،  لە لایەن تاوانبار زەعیم صدیق گوللە بارانکران و بە شێوەیەکی دڕندانە شەھیدکران، ئەم شەھیدانە بوونە وانەی ئازادی و خۆڕاگری و ئیڕادە و گیانفیدای نەتەوەکەیان.

ھەروەھا ئەمرۆ سی و هەشتەمین ساڵیادی کارەساتی جەرگبری نامرۆڤانەی ، درندە پەرستانەی ڕژێمی عێراقە بەرامبەر گەلی مەزلومی کوردستان لە ئۆردوگای زێوە ، کە رژێمی عێراق بە فرۆکەی سیخۆ کەوتە بۆردومانکردنی پەنابەرانی ئۆردوگای زێوە ، ئەم کارەساتە لاپەرەیەکی ھەرە رەشی نێو مێژووی ڕژێمی عێراقە دەرھەق بە گەلی کوردی مەزلوم و  بێتاوان ، کە بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە  ژن و منداڵی بێتاوان شەھیدبوون، جەستەی لەت لەتکراوی شەھیدانی کارەساتی زێوە بە یار و نەیاری کوردستانی گوت،  کە دوژمن زۆر بە دڕندانەو نامرۆڤانە بەرامبەر ئەو گەلە مەزڵومە وەستایەو ئەو کارەساتە گەورەی خولقاند.

ئەم کارەساتە پێی گوتینەوە ، کە رژێمی عێراق دوای ئەوەی ھەموو رێگەیەکی تاقیکردەوە لە بۆردومان و قەتل و عامی خەڵک و وێرانکردنی گوندەکان و  و ئەنفالی گەلی کوردستان ، کەچی گەلی کوردستان ھەر بە زیندوویی و مایەوە ئەمرۆ شەھیدانیش بە سەربەرزی و شانازییەوە یادیان دەکرێتەوە دوای 38 ساڵ لە یاد نەکراون و ناکرێن، ئەمرۆ بەرھەمی قوربانیدانی گەلی کوردستان و پێشمەرگەیە  گەلێک لە ھەرێمی کوردستان بە ئازادی و سەربڵندی دەژیت.

دوژمن ھەموو رێگایەک بەکار دەھێنێ بۆ ئەوەی گەلی کوردستان ئیڕادەی تێکبشکێ، بەڵام دوژمن ھەر شەڕێک لەگەڵ گەلی کوردستان بکات ئەگەر ھەیە ھەندێک ئامانجی تایبەتی خۆیان بە دەست بھێنن،  بەڵام ھەمیشە لە شەڕی ئیرادە بەرامبەر گەلی کوردستان و قارەمانیەتی و خۆراگری خەلکی نیشتمانپەروەر تێکدەشکێن و دەچەمێن.

سەری ڕێز دادەنوێنین بۆ شەھیدانی ھەردوو کارەسات و گشت شەھیدانی رێگای ئازادی و سەرفرازی کوردستان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه