رێککەوتنەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا ئاماژەیەکی ئەرێنیە بە ئاڕاستەی هێنانە کایەی سەقامگیری سیاسی و ئابوری هەم بۆ هەرێمی کوردستان و هەم بۆ حکومەتی ئیتیحادیەوە.
هەرلەم چوارچێوەیەدا هەرگیز حوکومەتی هەرێم میکانیزمی گفتوگۆکانی رەت نەکردۆتەوەو بە گەشبینیەوە بە پیریانەوە چووە.
ئەم رێککەوتنە ئەشێ بکرێ بە بەردی بناغەی پەرەپێدانی ئاستی هاوکاری و پشتگیری و زیاتر لێک نزیک بوونەوەی هەولێرو بەغدا و باشتر کردنی دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی سەرجەم دانیشتوانی عێراقەوە.
حوکومەتی هەرێم لە چدند ساڵی رابردوودا چەندین گەڕی دانوستان و گفوگۆی لە پێناو هەرێم و هاوڵاتیان لەگەڵ بەغدا ئەنجامداوە و ئەوپەڕی مرونەت و نەرمیشی نواندووە.
باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی کوردستانیان و دابین کردنی موچە و دانی لە کاتی خۆیدا، لە ئەولەویەتی کارو بەرنامە و گفتوگۆکانی حوکومەتی هەرێمدان و گفتوگۆکانیش هەر لە چوارچێوەی ئەم ستراتیژیەدا ئەنجام دراون.
وەڵام بدەوه