Kurdistan Press - ئاگادارییەک لە ئاسایشی هەولێرەوە ئاگادارییەک لە ئاسایشی هەولێرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارییەک لە ئاسایشی هەولێرەوە

ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:

دەستگیرکردنی تەقەكەرەكانی تیكتۆك و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەردەوامە.

ئەوکەسانەی کەدەبنەهۆی بێزارکردنی هاونیشتمانیان و دیاردەی تەقەکردن لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان بلاودەکەنەوە و سەرپێچی یاسادەکەن، لەلایەن تیمەكانمان لە(بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر )دەستگیر دەکرێن..لەچوارچێوەی ئەم هەڵمەتەشدا لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر كەسێكمان دەستگیر كرد ،كە لە دەوروبەری شاری هەولێر تەقەی كردبوو، پاشان تۆماری ڤیدیۆیی ساتی تەقەكردنەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیكتۆك) بڵاو كردبۆیەوە،رێکاری یاسای بەرامبەر گیرایەبەرو درایەدادگا.

لێرەوە دوپاتی دەکەینەوە فەرمانی بەڕێز(سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان )جێ جەجێ دەکەین لەسەر هەرکەسێک چەکی بێ مۆلەتی لابێت و تەقەبکات و گرتەڤیدۆیەکانی لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان بلاو بکاتەوە ،لەلایەن هێزەکانماوە دەستگیر دەکرێت لەهەرئاست و پۆستێکدابێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه