Kurdistan Press - ڕاگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

*ڕاگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە*
ئەو گۆڕانکاریانەی لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێککەوتی 2023/5/25 دژی هەرێمی کوردستان، لە سەر پرۆژە یاسای بودجە ئەنجام دران ، نادەستوریین و دژی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرالیە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنی حکومەتی ئیدارەی دەولەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لە سەر دراوە. 
ئێمە وەک حکومەتی هەرێم، بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبول ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی تریش نابین جگە لەو  ڕێککەوتنەی پێشتر لە گەل حکومەتی بەڕێز سوودانی کراوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/5/26

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه