مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاویکردەوە و تێیدا تیشکە خستە سەر یەکێک لە بەرهەم و دەستکەوتە گرنگەکانی شۆڕشی گوڵان، کە ئەویش دروستبوونی ئاشتەوایی نیشتمانیی و یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی هێز و لایەنە کوردستانییەکان بوو.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، شۆڕشی گوڵان ئەگەرچی له رۆژگارێكی سهخت و دژواردا ههڵگیرسا، بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا، بووە جێی هیوا و ئومێدی کوردستانیان.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان:
لە ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو تێکۆشەران و بەشدارانی شۆڕشەکە و خەڵکی کوردستان دەکەم.
شۆڕشی گوڵان کە هەڵگر و درێژەپێدەری پەیام و ئامانجە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو بە ڕابەرایەتی بارزانیی نەمر، ئەگەرچی له ڕۆژگارێكی سهخت و دژواردا ههڵگیرسا، بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا، بووە جێی هیوا و ئومێدی کوردستانیان و سەرکەوتنی سیاسی و سەربازی و دەیان داستانی قارەمانانەی لە خۆڕاگری و بەرگری تۆمار كرد و پەیامی درێژەپێدانی خەباتی گەلی کوردستانی لە پێناو بەرگریکردن لە بوون و ناسنامە و مافە ڕەواکانی، بە هەموو جیهان گەیاند.
یەکێک لە بەرهەم و دەستکەوتە گرنگەکانی شۆڕشی گوڵان، دروستبوونی ئاشتەوایی نیشتمانیی و یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی هێز و لایەنە کوردستانییەکان بوو، کە سەرەنجام بووە هۆی سەرکەوتنی سەرهەڵدانی جەماوەریی خەڵکی کوردستان لە ئاداری 1991 و پێکهێنانی دامودەزگا شەرعیی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە پێویستە بە هەموو شێوەیەک، داکۆکیان لێ بکەین و بیانپارێزین.
لە چل و حەفتەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، ڕێز و پێزانینم بۆ خەبات و تێکۆشانی هەموو پێشمەرگە و بەشدارانی شۆڕشەکە هەیە و بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدی سەرکردە ئیدریس بارزانی دەکەینەوە .
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان .
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2023/5/26
Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه