Kurdistan Press - كەشناسی: بارانی بە لێزمە دەبێت كەشناسی: بارانی بە لێزمە دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

كەشناسی: بارانی بە لێزمە دەبێت

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە ..

ئەمڕۆ شەممە 20- 5- 2023

كەش/ بە شێوەیەكی گشتی ئاسمانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە هەندێ ، جار باران بارین بە لێزمە دەبێت.

پلەكانی گەرما / نزم دەبێت بە (5 تا 7) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.

خێرایی با / 15 – 25  كم/س. هەندێكجار چاڵاك دەبێت بۆ سەرووی ٣٠كم/س

ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات

مەودای بینین / 6 - 8 كم .

پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی یەك شەممە 21- 5- 2023

كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ ناوچەدا و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە, لە دوایی نیوەرۆ كاریگەری باران بارین كەمتر دەبێت لە هەندێ ناوچە بە شێوەی نمە باران دەبارێت.

پلەكانی گەرما / بەرز دەبێت بە (١ تا 2) پلەی سیلیزی بە بەراور لە تۆماركراوی ئەمرۆ.

خێرایی با / 10 – 20  كم/س. 

ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا

مەودای بینین / 7 - 9 كم 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 30 

سلێمانی : 27

دهۆك : 27 

كەركوك : 33

هەڵەبجە : 31

زاخۆ : 28

سۆران : 26

گەرمیان : 36

بەشی پێشبینی / 20- 5- 2023

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا