دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بکوژی خێزانەکەی کۆیە دەستگیردەکات
ئەو کەسەی تەقەی لە خێزانەکەی خۆی کرد لە لایەن هێزەکانی ئاسایش و ئۆپراسیۆنەکانەوە دەستگیرکرا .
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ لەگەڕەکی ئازادی لە کۆیە تۆمەتبار ( ڕزگار قادر ڕەسوڵ ) کە پیشەی پێشمەرگەی خانەنشینە لە ئەنجامی دروستبونی دەمەقاڵێ هەستاوە بەکوشتنی هەریەک لە هاوسەری و دوو کچی و کوڕێکی بریندار دەکات ، هەروەها دوکاندارێکی دراوسێ ی دەکوژێت.
بە فەرمانی بەڕێز دادوەر بە ماددەی ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادانی عێراقی لەکاتی ڕوبەڕووبونەوە لەگەڵ هێزەکانمان لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.

وەڵام بدەوه