سبەی پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و کەش فێنک ئەبێت
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە ڕاگەیاندراوێکیدا باسی کەش و هەوای ڕۆژانی داهاتوو دەکات و دەڵێت:
سبەی یەکشەمە ١٤-٥-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری پەڵە ھەور و ساماڵ ئەبێت لەناوچە شاخاویەکان نیمچە ھەور ئەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەھەندێ کاتدا ، لەئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەجیاوازی ناوچەکان ٢ تا ٥ پلە نزمدەبێتەوە ، خێرای با مامناوەند چالاکەبێت لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ تا ئێوارە بەخێرای ١٥-٣٠کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو :-
ھەولێر ٣٠
سلێمانی ٢٧
دھۆک ٣٠
ھەڵەبجە ٢٨
کەرکوک ٣٢
گەرمیان ٣٣
خۆڵبارین بەرێژەیەکی کەم بۆ مامناوەند لەناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک بەردەوامی ئەبێت ش ...الله اعلم...
وەڵام بدەوه