Kurdistan Press - پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی پارتییەوە پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی پارتییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی پارتییەوە

ئه‌مڕۆ هه‌ینی  مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: بە ناوی لایەنگر و ئەندامان و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پشتگریی تەواوی خۆمان بو پەیامی سەرۆک بارزانی دەردەبڕین، کە دوێنێ لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتیمانی بارزانی لە بارزان ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کرد.

هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا هاتووه‌: ئەم پەیام و دەستپێشخەرییەی جەنابی سەرۆک بارزانی، وەک درێژەپێدەری پەیامی ئاشتیخوازانەی بارزانی نەمر بەرزدەنرخێنین و، هەموو ئامادەیی خۆشمان بو جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک رادەگەینین.

پارتی دووپاتیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ لە روانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەکە و هەرێم، هەنگاوی کردەیی بۆ بە جێگەیاندنی فەرمانی جەنابیان بە راست و گرنگ دەزانین و ئامادەیی تەواوی خومان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی دەردەبرین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه