Kurdistan Press - هەوالێکی خۆش بۆ دەرچوانی بەشی گەشتیاری هەوالێکی خۆش بۆ دەرچوانی بەشی گەشتیاری | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەوالێکی خۆش بۆ دەرچوانی بەشی گەشتیاری

بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ئاشکرای کرد، نزیکەی سێ ھەزار و 500 فۆرم بۆ دۆزینەوەی ھەلی کار پێشکەش بە دەستەی گەشتوگوزار کراون و بڕیارە دەرچووانی بەشە گەشتیارییەکان لە کەرتی تایبەت دابمەزرێن.
سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "یەکێک لە ھەنگاوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەخساندنی ھەلی کارە بۆ ھاووڵاتیان بەگشتی و بەتایبەتی دەرچووانی زانکۆ پەیمانگاکان بەپێی پلانی دەستەی گەشتوگوزار بۆ ڕێبەری گەشتیاری، ھەلی کار بۆ دەرچووانی بەشە گەشتیارییەکان دەڕەخسێندرێت و تا ئێستا سێ ھەزار و 495 فۆرم پێشکەش بە دەستە کراون بۆ دامەزراندن.''
بەرپرسەکەی دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت: "ئەو دەرچووانەی بەشی گەشتیاری لە کەرتی تایبەت دادەمەزرێن و دوای پێداچوونەوەی فۆرمەکان بە ڕێنماییی ناوەکانیان بۆ ھۆتێلی چوار ئەسترە و پێنج ئەستیرە و شوێنە گەشتیارییەکان ڕەوانە دەکرێن تا لە کەرتی تایبەت کاریان دەست کەوێت و دابمەزرێن.''
سیروان تۆفیق ڕوونی کردەوە: ''ئەو دەرچووانە دەبنە ڕێبەری گەشتیاری و لە داھاتوودا ڕێگە نادرێت ھیچ گرووپێکی گەشتیاری ڕوو لە ھەرێمی کوردستان بکات ئەگەر بێت و ڕێبەرێکی گەشتیاریی ناوخۆی لەگەڵ نەبێت، ئەوەیش ھەلێکی باشە بۆ ئەوەی دەرچووانی بەشی گەشتیاری سوودمەند بن لە دامەزراندن.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه