سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی شا چارلسی سێیەم و شاژن کامیلا کرد.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: پیرۆزبایی لە شا چارلسی سێیەم و شاژن کامیلا دەکەم، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە پەیوەندییەکانمان لە ژێر دەسەڵاتی ئێوەدا زیاتر بەهێزتر بن.
دەشڵێت: ئێمە بەردەوام بەریتانیا وەک هاوبەشێکی باوەڕپێکراو و دۆستێک دەبینین کە هەردووکیان لە مێژوومان تێدەگەن و لە تەنگانەدا لەگەڵمان دەوەستن.
ئەمڕۆ شەممە 6/5/2023، شا چارڵسی سێیەم لە تەمەنی 75 ساڵیدا تاجی پاشایەتیی لەسەر نرا، ئەمەش لە دوای کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێزی دووەم، شاژنی بەریتانیا لە ئەیلوولی ساڵی رابردوو.
وەڵام بدەوه