Kurdistan Press - پەیامێکی توند لە عەبدوڵای کوێخا موبارەکەوە پەیامێکی توند لە عەبدوڵای کوێخا موبارەکەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێکی توند لە عەبدوڵای کوێخا موبارەکەوە

درەنگانی شەوی ڕابردوو عەبدوڵای کوێخا موبارەک، پەیامێكی توندی بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەدا باس لەوە دەکات کە هەر کەسێک گەر بێتوو بە وشەیەکیش بەشدار بووبێت لە تیرۆرکردنی کوڕەکەی بەبێ سزا دەربازی نابت.. ئەمەش دەقی پەیامەکەی ؛

حەزوخولیای شەھید(سەرھەد)ی تیرۆر کراو

سەرھەد کەم ئەندام بوو، دەست و قاچی ڕاستی باش کاری ناکرد بەھۆی ڕووداوی ھاتووچۆوە، کێشەی تەنەفوس و قوتدانی ھەبوو، لەبەرئەوەی نەشتەرگەری گەورە بۆ قورگ و بۆڕی ھەناسەدانی کرابوو، ئەو پێویستی بە ھاوکاری و پشتیوانی ھەبوو، بەڵام ئازا و نەفس بەرز بوو، نەیئەویست ببێتە بار بەسەر کەسەوە، ھەموو ھاوکاریەکی ئێمە و دەوروبەری ڕەت دەکردەوە، ھەوڵی ئەدا لەسەر پێی خۆی بوەستێ، ئەو ئەیویست لە ململانێ و کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان دور بکەوێتەوە، ئەیویست لەسەر دەستی خۆی ژیان و پێگە و کەسایەتی دروست بکات و بژێت، ھەر ئەو بیرکردنەوەیەش وایلێکردبوو زۆر کات لە ئێمە دائەبڕا تا دەستێکی ڕەش و چەپەڵ زەفەری لێھێنا و تیرۆر کرا.
 سەرھەد ڕۆژێک لە ڕۆژان بەشدار و ھاوڕای ئێمە نەبوو لە ململانێ سیاسی و کێشە کۆمەڵایەتیەکان، کەسایەتی و بیرکردنەوەیەکی تایبەتی ھەبوو، بەھیچ شێوەیەک فێڵ و درۆی نازانی، زۆر سەر ڕاست و دەست پاک بوو، بەتەواوی دژی توندوتیژی و بێ زیان بوو، پەیوەست بوو بە دینەوە و نوێژ و چاکەخوازی دەکرد، بەڵام بەداخەوە واقیع و ژینگەیەک دروست بووە ئەگەر گورگ نەبیت گورگ ئەتخوا، ئەگەر بتەوێ سەرھەد ئاسا ژیانێکی ئاسایی و دور لە ململانێ بژیت گروپە مافیا و داردەستەکانیان دێن و بەھەر بیانویەک بێت ژیانت لێ دەبەن.

سەرھەد گیان بەڵێن بێت ئەوەی بە تەنھا وشەیەک بەشدار بوبێت لە تیرۆر کردنی تۆ بەبێ سزا دەربازی نابێت، ھەموو ھەوڵێکمان بۆ لەناوبردن و نەھێشتینی ئەو دەستە و تاقمە چەتە و تاریک پەرستانە دەبێت کە ڕێگرن لە ژیان و ئازادی گەنجە ھاوبیر و ھاوشێوەکانی تۆ لە کوردستاندا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه