Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا دەکات سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا دەکات

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان  پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/5/2023، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ گویدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کرد. لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کرا.

�وەزیری بەرگری ئیتاڵیا، سڵاو و رێز و بانگهێشتنامەی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ سەردانکردنی رۆما، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو خۆی بە دۆستێکی کۆنی گەلی کوردستان دەزانێت و جەختیشی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە کردەوە لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

�سەرۆکی حکومەت، سوپاسی ئیتاڵیای کرد کە پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و پشتیوانی گەلی کوردستانە، هیواشی خواست پەیوەندییەکانی هەرێم و ئیتاڵیا لە هەموو بوارەکاندا زیاتر بەرەو پێش بچن. بەتایبەتی کە دەرفەتی زۆر هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیتاڵیا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه