ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی - سلێمانی بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە ڕاگیراوان ( ئارام حەسەن و شەرمین عەلی ) :
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەربارەی کەیسی هەردوو ڕاگیراو ( ئارام حەسەن و شەرمین عەلی ) بۆ ڕای گشتی ڕووندەکەینەوە کە دۆسیەی ناوبراوان هیچ پەیوەندیەکی بە کاری ڕۆژنامەوانی و ڕێکخراوەیی و ئازادی ڕادەربڕینەوە نی یە ، وەک هەندێک کەس و لایەن و بەناوچالاکوان باسی دەکەن و ئامانجیان چەواشەکردنی ڕای گشتی یە
هەردوو ناوبراوان بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی ( ٣٤١ )ی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون ، چونکە فەرمانبەری حکومەتن و هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ڕوونە .
هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا خۆیان و پەڕاویان خراونەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و بەڕێزیان بینیونی و ووتەیانی وەرگرتووە و هەموو ڕێکارێکی یاساییان بۆ گیراوەتەبەر ، دەزگای ئاسایش تەنها لایەنی جێبەجێکاری یاسایە.
بۆ بەرچاوڕوونی هەموو لایەک لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٢ ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ڕاگیراوان سەردانی گرتوخانەی ئاسایشیان کردووە و چاویان بەسەرجەم ڕاگیراوان کەوتووە و لە نێویشیاندا هەردوو ناوبراوانیان بینیوە ، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا کەسە نزیکەکانیان سەردانیان کردوون و چاوپێکەوتنیان هەبووە .
وەک دەزگای ئاسایشی هەرێم هەمیشە دەرگامان کراوەیە بۆ هەر کەس و لایەنێکی یاسایی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنوسان کە بیانەوێت بەدواداچوون بکەن و لە بارودۆخیان دڵنیاببنەوە .
وەڵام بدەوه