سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ژمێریاریی وەزارەتی دارایی و ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە بانکەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە 4/5/2023، مووچەی مانگی 4ی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەكرێت."
بەپێی زانیارییەکان، سبەی چەکی مووچە دابەش دەکرێت و پێنجشەممە مووچە دابەش دەكرێت، مانگی پێشوو لە 4/4/2023، مووچەی مانگی سێی لیواکان درا.
چەند لیوایەكی پێشمەرگە بودجەیان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە دابین كراوە، مانگانە پاش ئەوەی پارەكە دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەكانیان دەدرێت.
پێشتر جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، ڕاگەیاندبوو: "هەرکات پارەی مووچەی لیواکان، کە ئەمریکا دابینی دەکات، بخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، له 24 کاتژمێردا دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیواکان دەکرێ."
وەڵام بدەوه