Kurdistan Press - هەر کەسێک ئەم کارە بکات دەدرێتە دادگە هەر کەسێک ئەم کارە بکات دەدرێتە دادگە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەر کەسێک ئەم کارە بکات دەدرێتە دادگە

‎پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هەر کەسێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە نێرگەلە و جگەرەوە رێکلام بکات، دەدرێتە دادگە.

‎ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، رێکلامکردن لەلایەن ڤاینەر، گۆرانیبێژ، مۆدێل و کەسە بەنێوبانگەکانی سۆشیاڵمیدیا بۆ ڤەیپ، نێرگەلە، جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەخە کراوە. 

‎پارێزگاری هەولێر گوتیشی، "هەر کەسێک ئەو کارە بکات لە داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و دەدرێتە دادگە."

‎بە گوتەی ئومێد خۆشناو، نەک تەنیا کەسەکە، ئەو کەناڵەشی رێکلامەکەی بۆ بڵاودەکاتەوە، هەمان رێکار دژی دەگیرێتەبەر.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا