بەرپرسی نووسینگەی کوردانی فەیلی سەر بە بارەگای بارزانی گوتی، سبەی بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی-زانستی دەربارەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی لە هەولێر دەست پێ دەکات کە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
عەلی فەیلی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''سبەی سێشەممە ٢/٥/٢٠٢٣ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی-زانستی دەربارەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی دەست بە کارەکانی دەکات، کە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاریی تەواو کراوە.''
عەلی فەیلی گوتیشی: ''کۆنفرانسەکە زانستییە و میوان لە ناوخۆ و دەرەوە بەشداری لەو کۆنفرانسەدا دەکەن، لەبەر ئەوەی نێودەوڵەتییە هەر بۆیە خەڵکی وڵاتانیش بەشدار دەبن کە توێژینەوەی زانستی دەربارەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی دەکرێت و هەرسێ زانکۆی سەڵاحەدین و دهۆک و سۆران ئەو کۆنفرانسە بەڕێوە دەبەن.''
فەیلی ڕوونیشی کردەوە: ''کۆنفرانسەکە لەژێر چاودێری و بەشداری سەرۆک بارزانی دەبێت و جگە لەوەش، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بەشداری لەو کۆنفرانسەدا دەکات.''
بڕیارە سبەی کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی-زانستیی جینۆسایدی کوردانی فەیلی لە شاری هەولێر دەست بە کارەکانی بکات و ئەو کۆنفرانسە چەند پەنەلێک لەخۆ دەگرێت و توێژینەوەی جیاجیا پێشکەش دەکرێن.

Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه