Kurdistan Press - دەروازەیەکی سنووریی لە نێوان هەولێر و تورکیا دەکرێتەوە دەروازەیەکی سنووریی لە نێوان هەولێر و تورکیا دەکرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەروازەیەکی سنووریی لە نێوان هەولێر و تورکیا دەکرێتەوە

دەروازەیەکی سنووریی لە نێوان هەولێر و تورکیا دەکرێتەوە
بڕیارە دەروازەیەکی سنووریی لە نێوان پارێزگای هەولێر و جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بکرێتەوە.
رزا تونا توراگای، جێگری وەزیری بارزگانیی تورکیا، دەروازەی سنووریی ئومورڵوی بەسەر کردەوە کە دەکەوێتە سنووری کارگێریی قەزای دەرەجیکی پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان و قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر.
 رایگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە لە نزیکترین کاتدا کارەکانی کردنەوەی دەروازە سنوورییەکە تەواو بکرێن و بکرێتەوە.
وتیشی: "ئەمە رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە پێشخستنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و عیراق و ئاسانکارییەکی باش دەکات بۆ سەردان و هاتوچۆی ئەو خزمانەی دەکەونە ئەمدیو و ئەودیوی سنوور".
ئاماژەى بەوەشکرد، "خوا یار بێت ئەمساڵ رێگاکە تەواو دەکەین. لەودیوو سنووریش هەنگاوی باش نراوە و لەوێ کابینە داندراون، بەڵام ئەمە پێویستی بە کارکردنە لەسەر ژێرخان. باڵەخانەکانی ئێرە نۆژەن دەکەینەوە"

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه