ریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، وەزارەتەکەیان بەردەوامە لەسەر دابینکردنی ھەلیکار بۆ ھاووڵاتیان و دەشڵێ، لە پارێزگای دھۆک لە رێگەی ٤٥ کۆمپانیاوە ٣٠٠ کەس دادەمەزرێن لە کەرتی تایبەت.
زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار، رایگەیاند: "لە پارێزگای دھۆک پێشانگایەک بۆ ژمارەیەک کۆمپانیای کەرتی تایبەت کراوەتەوە و ٤٥ کۆمپانیای بەشدار لە پێشانگاکە دەرفەتی کار بۆ ھاووڵاتیانی دھۆک دەخەنەڕوو، بڕیاریشە ٣٠٠ کەس لەو کۆمپانیانە بەگوێرەی مەرجەکانی وەرگرتن دابمەزرێن، ئەوەش ھەنگاوێکی باشە بۆ رەخساندنی ھەلیکار بۆ ھاووڵاتیان".
بریکاری وەزارەتی کار گوتیشی: "ھەر یەکێک لەو کۆمپانیانە پێویستیان بە ژمارەیەک کارمەندە و سیڤی لە ھاووڵاتیان وەردەگرن، ھەر یەکێک لە بوارەکەی خۆیدا بەپێی ئەو مەرجانەی دیاریکراون دەرفەتی کار بۆ ٣٠٠ کەس دەرەخسێنن".
زەکیە سەید ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "وەزارەتی کار بەردەوام دەبێت لەسەر پەیداکردنی دەرفەتی کار بۆ ھاووڵاتیان و پێشتر لە رێگەی جیاوازە بەتایبەتی لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کار دەرفەتی زۆر بۆ ھاووڵاتیان رەخسێندراوە و ھەلیکار بۆ ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵک دابین کراوە".
وەڵام بدەوه