Kurdistan Press - پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی 29ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی 29ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی 29ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی 29ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

 

به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان

به‌ڕێزان / سه‌رنووسه‌ر و كارمه‌ندان و ستافی گۆڤاری گوڵان

 

سڵاو رێز...

به‌بۆنه‌ی 29ـیە‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ته‌واوی كارمه‌ندان و ستافی گۆڤاری گوڵان و خوێنه‌رانتان ده‌كه‌م.

گۆڤاری گوڵان وه‌ك گۆڤارێكی پابه‌ند به‌ ئیتیكی رۆژنامه‌وانی خزمه‌تێكی به‌رچاوی به‌ كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستان كردووه‌ و، رۆڵێكی دیاری هه‌بووه له‌پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كاندا و، هه‌وڵیداوه‌ گیانی ته‌بایی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی له نێوان ئایین و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی‌ كوردستان پته‌وتر بكات و، هه‌موو كاتیكێش ناوه‌ندێك بووه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێر و بیروبۆچوونه‌ جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌.

 

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونتان ده‌كه‌م و، هیوادارم زیاتر پابه‌ندبن به‌ بنه‌ماكانی كلتوری ره‌سه‌نی كورد و كوردستان و، رۆڵێكی زیاتر له‌ پاراستنی به‌هاو پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بگێڕن، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

مسعود بارزانی

٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه