Kurdistan Press - هیچ رووداوێک لە هەولێر بە تەمومژاوی ناهێڵدرێتەوە. هیچ رووداوێک لە هەولێر بە تەمومژاوی ناهێڵدرێتەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هیچ رووداوێک لە هەولێر بە تەمومژاوی ناهێڵدرێتەوە.

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت: سەرەڕۆیی و یاساشکاندن لەناو هەموو کۆمەڵگەیەک دەبێت، بەڵام هیچ رووداوێک لە هەولێر بە تەمومژاوی ناهێڵدرێتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەو رووداوانەی لە ماوەی ئەم مانگە لە هەولێر روویاندا، گوتی: "ئەو رووداوانە بە هیچ جۆرێک نە گوزارشت لە بەها و ئەخلاقی خەڵکی هەولێر دەکەن نە گوزارشت لە بێهێزی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و حکومەتێک دەکات کە ئامانجی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە".
گوتیشی: "سەرەڕۆیی و یاساشکاندن لەناو هەموو کۆمەڵگەیەک دەبێت، سەرەڕای نیگەرانیمان ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە لە سنووری پارێزگای هەولێر هیچ رووداوێک بە تەمومژاوی نا‌هێڵدرێتەوە و ناسنامەی بکەرانی ئەو کردارانە ئاشکرا دەکرێت، یاسا بەرقرارە و ئەو کەسانەی یاساشکێنیان کردووە ئێستا لەبەردەم حوکمی یاسادان و بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه