Kurdistan Press - ڕاگەیاندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە ڕاگەیاندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاگەیاندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە

ڕاگەیاندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە
  

دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە17ی نیسانی 2023, هەواڵێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوویەوە گوایە لەناو بازاڕی شاری هەولێر هێرش کراوەتە سەر ڕۆژنامەوانێک، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەست پێ کرد و دەرکەوت، هاووڵاتییەک بەناوی ( ک.س.ع ) پەلاماری ڕۆژنامەوانێکی داوە. لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار دەستیگر کراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا.

لێرەوە بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە، شاری هەولێر وێڕای ئەوەی شاری ئاشتی و پێکەوەژیانە، ناوەندێکە کە تێیدا میدیای ئازاد و سەربەخۆ ئازادانە کار دەکەن و پاراستنی میدیا و میدیاکارانیش وەک تەواوی چین و توێژەکانی تر پارێزراوە و دەپارێزرێت. 

هاووڵاتییانی بەڕێز و هاوشارییانی خۆشەویستیش دڵنیا دەکەینەوە، پاراستنی سەروماڵی هاوشارییان و ئاسایش و ئارامیی شاری هەولێر ئەرکێکە و بەزاندنیان لە لایەن هەرکەس و گرووپێکەوە بێت هێڵی سوورە و تۆمەتباران و تاوانباران لە هەر شوێنێک بن دەستگیر دەکرێن و ڕاپێچی بەردەم دادگایان دەکەین.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
 17ی نیسانی 2023

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه