کەشوھەوای رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی ڕاگەیاند و دەڵێت:
پرسیارێکی زۆر دەکرێت سەبارەت بەکەشوھەوای رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان بەرێزان بەگشتی لەیەکەم رۆژدا ھەینی ٢١-٤-٢٠٢٣ حاڵەتێکی ناسەقامگیری لاوازمان ئەبێت کە خۆی ئەبینێتەوە لە چربوونەوەی کەڵەکە ھەور بۆ ھەورە تریشقە و تاوە باران لە ناوچەی جیاجیادا تاوە بارانەکان بەگشتی کورت خایان ئەبێت و ھەموو ناوچەیەک ناگرێتەوە رێژەی بارانیش لەنێوان نمە باران تا ١٠ ملیممەتر ئەبێت ، بەگشتی لەرۆژانی دووھەم و سێھەمی جەژندا پێشبینی ئەکەین کەش لەتەواوی ناوچەکان سەقامگیر بێت و ئەگەری بارانبارین نابێت ، وە پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا کەمێک نزمدەبێتەوە و کەش فێنکەبێت ...الله اعلم...
وەڵام بدەوه