Kurdistan Press - كرێی بەستنی پێوەری ئاو چەندە؟ كرێی بەستنی پێوەری ئاو چەندە؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

كرێی بەستنی پێوەری ئاو چەندە؟

كرێی بەستنی پێوەری ئاو؛ “لە سەنتەری شارەكان کراوەتە 20,000 دینار و لە دەرەوەی شارەکانیش 10,000 دینار”

حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، وەك پاڵپشتییەك بۆ هاووڵاتییان تا بتوانن قەرزە كەڵەكەبووەكانیان بدەنەوە، لە دوو ساڵی ڕابردوودا و تەنیا لە حەوت مانگی كاركردن بە بڕیارەكانی لێخۆشبوون، بە بەهای نزیكەی حەوت ملیار دینار داشكاندنی بۆ كرێی ئاو كردووە. ئەو لێخۆشبوونە تەنیا قەرزی ئاوە، لە بەستنی پێوەریش لێخۆشبوون بۆ هاووڵاتییان كراوە.

ڕۆژى دووشەممە، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕەزامەندیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ماوەی مانگێكی دیكەی بۆ بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥%ی كرێی ئاو ڕاگەیاند كە ئەمە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پێنجەمین جارە بڕیاری لێخۆشبوون بۆ هاوبەشانی ئاو درێژ دەكرێتەوە و لە ئێستاشەوە تا ڕۆژی ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣، كار بە بڕیارەكە دەكرێت و پێویستە هاوبەشانی ئاو بۆ سوودمەندبوون لە بڕیارەكە، سەردانی بنكەكانی كۆكردنەوەی ئاو و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن.

شایەنی باسە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پێنج جار بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥%ی كرێی ئاوی بۆ هاوبەشانی ئاو درێژ كردووەتەوە و لەو ماوەیەشدا نزیكەی ٣١٩ هەزار هاوبەش لێی سوودمەند بوونە و كۆی ئەو پارەیەی كە حكومەت لەو ٣١٩ هەزار هاوبەشانە خۆش بووە، نزیكەی حەوت ملیار دینار بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه