Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش بۆ خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک هەواڵێکی خۆش بۆ خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش بۆ خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک

گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ 8ی حەسارۆك خەرج دەكرێت

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (2،005،865،266) دوو ملیار و پێنج ملیۆن و هەشت سەد و شەست و پێنج هەزار و دووسەد و شەست و شەش دینار، بە مەبەستی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە كەرتی هەشتی حەسارۆك لە شاری هەولێر.
بە گوێرەی فەرمانێكی وەزاری، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕۆژی 28/3/2023 بڕیاری داوە بە خەرجكردنی ئەو گوژمەیە كە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە بۆ دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی لوولەیی لە شەقامی (60م)/R3) لە گەڕەكی مەریوان كەرتی 8ی حەسارۆك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه