پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان كۆ ده‌بنه‌وه كه واده‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاری كراوه.
هاوار محه‌مه‌د به‌رپرسی یاسایی به‌شی ھه‌ڵبژاردنی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی گوتووه،" له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنین له كاتی خۆیدا، هیچ ده‌رفه‌ت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان نییه، دواخستنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵییش ده‌رفه‌ت به لایه‌نه سیاسییه‌كان دراوه بگه‌نه ڕێككه‌وتن، به پێچه‌وانه‌وه ئاماده‌كاری نه‌كرێت و بڕیارێك له دادگا ده‌ربچێت به ھه‌ر ئاراسته‌یه‌كیش بێت، له‌وانه‌یه بۆشایی یاسایی و ده‌ستووری په‌یدا ببێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه جگه له ڕێككه‌وتن ھیچ ده‌رفه‌تێكی تر له به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كاندا نه‌ماوه، له‌سه‌ر هێڵه گشتییه‌كان گه‌یشتووینه‌ته ڕێككه‌وتن و لێك تێگه‌یشتن له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ھه‌یه، به‌ڵام ورده‌كاری ماون و ده‌كرێت له‌لایه‌ن لیژنه فه‌ننییه‌كانه‌وه ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر بكرێت، تا ڕه‌شنووسێكی ھاوبه‌ش بۆ ھه‌مواری یاسای ھه‌ڵبژاردن ئاماده بكرێت و په‌رله‌مان ڕێكاری یاسایی بگرێته به‌ر.
هاوكات ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پرسی ھه‌ڵبژاردن كۆ ببنه‌وه و تێیدا له‌باره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی ماون، دانوستان بكه‌ن بۆ ھه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن
وەڵام بدەوه