Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه

شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه :- 

محەمەد کەلاری شارەزای بواری کەشناسی نوێترین پێشهاتە کەشناسییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:

بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی ساردی جەمسەری و گەشتنی شەپۆلێکی بارانبارین لەدەریای ناوەڕاستەوه بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکەم لەسبەی هەینی کاتەکانی نیوەڕۆوە بارانبارین لە ناوچه جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات ، بەهۆی نزمە پاڵەپەستۆ جەمسەرییەکە پێشبینی دەکەم پلەی گەرما بەڕێژەی 8 بۆ 11 پلە سلیزی ڕوو لەنزم بونەوە بکات هەربــۆیه پێشبینی بەفربارین دەکەم لەنیوەڕۆکەی لەتەواوی ناوچە شاخاویە بەرزەکانی پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین وە لەسەنتەری شارەکانیش باران دەبارێت هەندێک جار بارانی باش دەبارێت 

وتیشی: لەکاتەکانی دوانیوەڕۆی سبەی هەینی بەهۆی قوڵبونەوەی بارستە هەواساردەکە پێشبینی دەکەم بەفربارین دابەزێتە ئەوو شوێنانەی بەرزیان لە سەرووی 870 بۆ 900 مەترەوەیە ئەگەری بەفربارینی هەیە واتا ئەم شوێنانە بەرگی سپی دەپۆشن [ پێنجوێن ، وەرتێ ، کۆڕەک ، سەفین ، چیای گارە ، هەورامان ، باڵەکایەتی ، ماوەت ، چوارتا ، سیدەکان ، بارزان ، ئامێدی ، بامەڕنێ ، چمانکێ ، شاخی پیرەمەگروون ] ڕێژەی بەفربارین لەناوچە شاخاویەکان بەڕێژەی 7 بۆ 15 سم بەفر دەبێت
لەکاتەکانی شەویشدا ئەگەری بەفربارین بەشێوەی کەمتر دەکرێتەوه لەسەنتەری [ سلێمانی ، هەڵەبجە ، سۆران ، پیرمام ، هیران ، قەرەداغ ، گرپچنە ] وە ڕێژەی بەفرەکە لەسەنتەری شارەکان کەمە ئەگەر ببارێت واتا لەنێوان 0.8 بۆ 1.2 سم دەبێت 
پلەکانی گەرما بەڕێژەی بەرچاوو نزمەبێتەوه و پێشبینی نزمترین پلە بۆ سبەی شەوو بەم شێوەیە دەبێت 

پارێزگای دهۆک 2-
پارێزگای هەولێر 1-
پارێزگای سلێمانی 2-
پارێزگای هەڵەبجه 3-
پارێزگای کەرکوک 3 پلە
ئیدارەی سۆران 5-
ئیدارەی گەرمیان 4 پله
ئیدارەی ڕاپەڕین 3- 
ناوچە شاخاویەکان 7- بۆ 11- 
بۆسبەی هەینی خێرای با چالاکه بەڕێژەی 28 بۆ 33 کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا .
پێشبینی بڕی بارانبارین بۆ سبەی لەشارەکانی کوردستان:
پارێزگای دهۆک 7 بۆ 15 ملم
پارێزگای هەولێر 5 بۆ 10 ملم
پارێزگای سلێمانی 6 بۆ 9 ملم
پارێزگای هەڵەبجه 10 بۆ 15 ملم
پارێزگای کەرکوک 5 بۆ 7 ملم
ئیدارەی سۆران 10 بۆ 17 ملم
ئیدارەی گەرمیان 1 ملم بۆ 4 ملم
ئیدارەی ڕاپەڕین 6 بۆ 15 ملم

هەروەها ڕایگەیاند: کاریگەری شەپۆلی باران و بەفر بۆ ڕۆژی شەمە 1ی4ی2023 کۆتای پێدێ بەڵام کاریگەری سەرمایەکە بەردەوامە و ڕۆژی یەکشەمە 2ی4ی2023 کۆتای پێدێ ، واتا شەوی هەینی و شەوی شەمە ئەگەری ڕوودانی زوقم و بەستن هەیە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه