Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلحەکیم دەکات سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلحەکیم دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلحەکیم دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پرسەنامەیەکی ئاراستە سەرۆکی ڕەوتی حیکمە عەممار ئەلحەکیم و بنەماڵەی ئەلحەکیم کرد بۆ کۆچی دوایی سەید سادق ئەلحەکیم ، کوڕی ئایەتوڵلای عوزما محەمەد باقر ئەلحەکیم . 

سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی دەربڕی و هیوای خواست ، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەس وکاری ببەخشێت .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه