Kurdistan Press - دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەوامی فەرمانبەران کاتژمێرێک کەم دەکرێتەوە

‎حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دەوامی فەرمانبەران بڕیاری دا کاتژمێرێک کەم بکرێتەوە، تاوەکو کۆتایی مانگی ڕەمەزان.

‎فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، لەسەرجەم دامودەزگەکانی هەرێمی کوردستان، یەک کاتژمێر دەوامی ڕۆژانەی فەرمانبەران کەم دەکرێتەوە و لەبری کاتژمێر 03:00، کاتژمێر 02:00ـی دواینیوەڕۆ دەوام کۆتایی دێت.

‎ڕاشیگەیاند: ئەم بڕیارە، تاوەکوو کۆتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەردەوام دەبێت و دوای جەژن، دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە.

‎پێشووتر لە بەشێک لە فەرمانگە و وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پچڕ پچڕ بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامی دامودەزگەکان دابوو، ئێستاش حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی حکوومەت دا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه