Kurdistan Press - بڕیارێکی دادگەی پاریس لە بارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆرییەوە بڕیارێکی دادگەی پاریس لە بارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆرییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکی دادگەی پاریس لە بارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆرییەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق پێشوازی لە بڕیاری دادگەی پاریس دەکات کە لە بەرژەوەندیی بەغدا بڕیاریدا بەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بێ مۆڵەتی حکومەتی عێراق لە بەندەری جەیهانەوە لە لایەن تورکیا، نایاساییە. 

دادگەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی کە لە شاری پاریسی فەرەنسایە، دژی رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیا، بڕیاری دەرکرد.
 
لە ساڵی 2014ـەوە حکومەتی عێراق سکاڵایەکی لە دادگەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی دژ بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە لە رێگەی بەندەری جیهانی تورکیاوە تۆمارکرد و تێیدا تورکیای بە پێشێلکردنی رێککەوتنێکی ساڵی 1973ـی نێوان ئەنقەرە و بەغدا تۆمەتبارکرد بەوەی رێگەی داوە لە هەرێمی کوردستانەوە نەوت بەبێ رەزامەندیی حکومەتی عێراق، هەناردەی دەرەوەی بکرێت.
 
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت: "پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین کە پێنجشەممەی رابردوو 23ـی ئاداری 2023، لە بەرژەوەندیی عێراق لە لایەن دەستەی دادوەریی سەربە ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس دەرکرا، ئەوەش لە چوارچێوەی سکاڵایێک کە کۆماری عێراق دژی کۆماری تورکیا تۆماریکردبوو لە بەرامبەر پێشێڵکردنی رێککەوتنی بۆرییە نەوتییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کە لە ساڵی 1973 واژۆی لەسەرکراوە."
 
ئەو رێککەوتنەی کە وەزارەتی نەوتی فیدرالی باسی دەکات، "تورکیا پابەند دەکات بە رێنماییەکانی لایەنی عێراقی سەبارەت بە ناردنی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە عێراقەوە بۆ هەموو ناوەندەکانی کۆگاکردن و رەوانەکردن."
 
شەوی هەینی 24-3-2023، میدیا جیهانییەکان ئاشکرایان کرد کە حکومەتی تورکیا بڕیاری دادگەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتیی بە عێراق راگەیاندووە و تێیدا گوتویەتی "دادگەکە بە سوودی عێراق بڕیاری داوە" هەروەها گوتوویەتی "ئەنقەرە بڕیاری داوە چیدیکە بە بێ رەزامەندی و مۆڵەت وەرگرتن لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق، رێگە بەو کەشتییە نەوتییەکان نەدات لە بەندەری جیهانەوە بەرەو بازاڕەکانی جیهان بەڕێبکەون".
 
لە مانگی شوباتی ساڵی 2022، دادگەی فیدراڵیی عێراق هەناردەی نەوتی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوە و سەرجەم گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان بە نادەستووری ناوبرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه