له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی گه‌وره له هه‌ولێر كه مۆڵ و هۆتێل له خۆی ده‌گرێ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاند، له كوردستان بووژانه‌وه‌ی ئابووری ده‌ستی پێ كردووه و ده‌بینه نموونه‌یه‌كی گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ئایار/ مارس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له وتارێكدا رای گه‌یاند، خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم لێره‌م بۆ كردنه‌وه‌ی دوو پڕۆژه‌ی گه‌وره و گرنگ كه جێی شانازییه، ده‌بینین به‌و جۆره پێشكه‌وتووه ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ كراون، ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ست كراوه به جێبه‌جێكردنی كه له‌و ماوه‌یه‌دا هێرشی دڕندانه‌ی داعش هاته سه‌ر كوردستان زۆر پڕۆژه دواكه‌وتن، به‌ڵام ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه وه‌ك ته‌حه‌دایه‌كه بۆ داعش، وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه شه‌ڕی داعشی ده‌كرد وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیش رێ‌یان نه‌دا هیچ هێزێك رێی پێشكه‌وتنی كوردستان‌مان لێ بگرێ.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی، ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان داوه هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ین، تا به هه‌ردوولا كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت بتوانین خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به كوردستان بكه‌ین، بۆیه هیوادارین وه‌به‌رهێنان له هه‌موو ناوچه‌یه‌كی كوردستان بكرێ.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له وتاره‌كه‌یدا دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و جۆره پڕۆژانه رێ خۆش ده‌كه‌ن بۆ هاتنی گه‌شتیار بۆ كوردستان و هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، بۆیه "هاوكاری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین تا پڕۆژه‌كانیان به‌رده‌وام".
مه‌سروور بارزانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، بووژانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان ده‌ستی پێ كردووه و ده‌بینه نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی بووژانه‌وه‌ی ئابووری.
وەڵام بدەوه