Kurdistan Press - زیاتر لە 383 هەزار خێزان لە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت سوودمەندبوون زیاتر لە 383 هەزار خێزان لە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت سوودمەندبوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زیاتر لە 383 هەزار خێزان لە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت سوودمەندبوون

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە كە، تا ١٦ـی ئاداری ئەمساڵ، بڕی ٧٦ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ٣٤٨ لیتر نەوتی سپیی ماڵانی لە سەرانسەری هەرێم كوردستان، دابەشكردووە.

بەپێی دوایین داتای وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ٣٨٣ هەزار و ١١ خێزان لە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، سوودمەندبوون و نەوتەكەش بەم شێوەیە دابەشكراوە:

لە پارێزگای هەولێر، ٣٤ ملیۆن و ٧٨١ هەزار و ٦٠٠ لیتر، نەوتی سپی بەسەر ١٧٣ هەزار و ٩٠٨ خێزان دابەشكراوە.

لە پارێزگای سلێمانی، ٢٤ ملیۆن و ٩٧ هەزار و ٨٠٠ لیتر، نەوتی سپی بەسەر ١٢٠ هەزار و ٤٨٩ خێزان دابەشكراوە.

لە پارێزگای دهۆك، ١٧ ملیۆن و ٨٣ هەزار و ٨٠٠ لیتر، نەوتی سپی بەسەر ٨٥ هەزار و ٤١٩ خێزان دابەشكراوە.

لە پارێزگای هەڵەبجە، ٦٣٩ هەزار و ١٤٨ لیتر، نەوتی سپی بەسەر سێ هەزار و ١٩٥ خێزان دابەشكراوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگیەكی تایبەتی بە كەرتی نەوت و گاز داوە، بۆ ئەمەش پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، بەمەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی پێویست بۆ هاووڵاتییان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه