سەرۆک و سەرکردە بارزانیەکان نەک هەر موڵکی پارتی و پارتیەکان، بەڵکو مۆرکی هەموو کوردستانن بەسەرجەمی چین و توێژ و لایەنە سیاسی و ناسیاسیەکانەوە.
هەر گۆڕانکاریەک لە عێراق بکرێت، سەرکردە بارزانیەکان رۆڵیان تێدا هەیەو جێ پەنجەیان لە گۆڕانکاریەکاندا دیارە.
هەروەک تێبینی کراوە جموجۆڵە سیاسی و دیپلۆماسیەکانی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر شانۆی نێودەوڵەتی سەنگی هەرێم و پارتی و سەرکردایەتی بارزانیەکانی بۆ هەموو لایەک سەلماندووە.
هیچ شاندو سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسێکی بیانی نیە دوای بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستانیشی نەکردبێ و لەگەڵ بارزانی و سەرۆکی حکومەت و هەرێم کۆ نەبووبێتەوەو ڕاوبۆچوونی ئەوانیشی دەربارەی دۆخی عێراق بە گشتی و ئاییندەی ئەم وڵاتە لەسەر شانۆی سیاسەتی نێودەوڵەتی وەرنەگرتبێ و گوێی بۆ هەڵوێست و بۆچوونەکانیان شل نەکردبێ.
بارزانیەکان سەنگی مەحەکن لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بەهەند وەرگرتنی بۆچوونیان بەڵگەیە لەسەر گرینگی ئەوان و هەرێمی کوردستان لە ئەگەری هەر گۆڕانکاریەک لە ناوچەکەدا.
وەڵام بدەوه