ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی، زانیاری سەرەتایی سەبارەت بە ھاتنی شەپۆلێکی بارانبارین ڕاگەیاند:
ئەگەر ھەیە لە رۆژی سێشەمەوە ١٤ی ئەم مانگە ناوچەکانمان بکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەراست و بارستە ھەوایەکی شێداری گەرمی لەگەڵدا دەبێت کە لە وڵاتی سوریاوە کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ سەر ناوچەکانمان درێژ ئەبێتەوە سەرەتاش رۆژی سێشەمە ١٤ی مانگ لەسنوری پارێزگای دھۆک کاریگەری ئەبێت بە بارانبارینی پچر پچر و لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگاکەشدا بە تاوە بارانی بەخور و بەلێزمە ، دواتر بۆ رۆژی چوارشەمە ١٥ی مانگ ئەگەر ھەیە حاڵەتەکە بەھێزترببێت بەتایبەت لەسەر سنوری پارێزگای دھۆک بە چالاکبوونی ھەورە تریشقەی بەھێز و بارانی بەلێزمە و زۆر کە لەھەندێ ناوچەی سنورەکەدا ببێتە ھۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ، دوا بەدوای ئەوە ھەر لەرۆژی چوارشەمە کاتە جیاوازەکانی نیوەرۆ بۆ شەو کاریگەری فراوانتر ئەبێت بۆ سنوری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین و سنوری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان بە تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە تریشقە بەرێژەی جیاواز لەھەر ناوچەیەکدا کاریگەری ئەبێت و بۆ رۆژی پێنجشەمە ١٦ی مانگ کاریگەری بارستە ھەوا شێدارەکەی باشور کەمدەبێتەوە و سەنتەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست دەگاتە ناوچەکانمان کە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵدایە بەشێوەیەکی لاواز بۆ مامناوەند بارانی پچر پچر بەردەوامی ئەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و دەستپێکردنەوەی بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا .
وەڵام بدەوه