KurdistanPress...

CLOSE

بۆ ئەمساڵ مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لە چ شوێنێكی شاری هەولێر هەڵدەكرێت ؟

ئەمڕۆ شەممە 2023.3.11، بەڕێورەسمی پەردەلادان لەسەر پەیكەری شەهید خەجەباوە و دیواربەندی شەهیدانی ڕاپەڕین، (13) هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێری پایتەخت دەستی پێكرد و ئێوارەی 20ـی ئاداریش بە هەڵكردنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لە پاركی شانەدەر كۆتایی بە فیستیڤاڵەكە دێت.

ساڵانە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئادار و بەدیاری كراوی لە 11ـی ئادار ڕۆژی ڕزگاركردنی شاری هەولێر، فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز دەست پێ‌ دەكات، ئەو فیستیڤاڵە دەیان چالاكی جۆرا و جۆری هونەری لە خۆیەوە دەگرێت وەكو هەڵپەركێ‌، شانۆ، مۆسیقا، پێشانگا و ماراسۆن و چەندین چالاكی تر.

جێگەی باسە، ساڵانە بەهۆی فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێر ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لەناوخۆی هەرێم و شارەكانی تری عێراق و وڵاتانەوە ڕوو لە پایتەختی كوردستان دەكەن و سوود لەو ساتە خۆشانەوە دەبینن كە لە فێستیڤاڵەكەدا پێشكەش دەكرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه