گۆڕانکاریەکانی رەوشی کەش و ھەوا بۆ ماوەکانی داھاتوو
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند:
سەرەتا لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ بەدواوە کەشوھەوای ھەرێمی کوردستان بەگشتی سەقامگیر ئەبێتەوە کۆتای بەکاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینە دێت کە سوپاس بۆ خودا بڕێکی باش باران باری لەناوچەکانی باشور و رۆژھەڵاتی ھەرێم و ھەندێ ناوچە تەنھا لەو ماوەیەدا زیاتر لە ١٠٠ ملیممەتر باران تۆمارکراوە ، سبەی ھەینی ١٠-٣-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ ساماڵ لەگەڵ بوونی کەمێک پەڵە ھەور کەش سەقامگیر ئەبێت ، پلەکانی گەرما ٢ تا ٣ پلەی سەدی بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠-٢٠کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .
وتیشی: بەگشتی تا ناوەراستی ھەفتەی ئایندە رۆژی دووشەمە ١٣-٣-٢٠٢٣ کەش بەسەقامگیری ئەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێتەوە ، لەرۆژی دووشەمەوە ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و ناجێگیری کەشوھەوا جارێکی دیکە ناوچەکانمان بگرێتەوە و تا کۆتای ھەفتەکە ناوبەناو بەردەوامی ببێت کە لە حاڵەتی ئەمجارە ان شاء الله سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێریش دەگرێتەوە .. زانیاری گرنگ و زیاترمان لەکاتی نزیکبوونەوە ئەبێت ...والله اعلم..
وەڵام بدەوه