Kurdistan Press - ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بڕیاری نوێ له‌سه‌ر تاوه‌ر و باڵه‌خانه‌كان ده‌رده‌كات ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بڕیاری نوێ له‌سه‌ر تاوه‌ر و باڵه‌خانه‌كان ده‌رده‌كات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بڕیاری نوێ له‌سه‌ر تاوه‌ر و باڵه‌خانه‌كان ده‌رده‌كات

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕیاری دا بـەدواداچـوون و لـێـکـۆڵـیـنـەوە لـە کـواڵـێـتـی پـرۆژەکـانـی بـیـنـاسـازی بکـرێـت و پـشـکـنـیـنـی وردتـر بـۆ ئـەو خـاک وخـۆڵ بکـرێـت کـە تـاوەرو بـاڵـەخـانـەی لـەسـەر بـنـیـات دەنـرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت لـە دوای ھـەر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك چـێـکـی ھـەمـوو بـاڵـەخـانـەکـان بکـرێـت.

 

ئـەمـڕۆ پـێـنـجـشـەم د. مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان بـە یـاوەری سـەرۆکـی یـەکـێـتـی وەبـەرھـێـنـەرانـی کـوردسـتـان و بـەڕێـوەبـەری گـشـتـی وەبـەرھــێـنـانـی ھـەولـێـر و ژمـارەیـەک لـە بـەڕێـوەبـەرانـی گـشـتـی دەسـتـە گـفـتـوگـۆیـەکـی کـراوە لـەگـەڵ ژمـارەیـەک لـەو وەبـەرھـێـنـەرانـە ئـەنـجـام دا کـە خـاوەنـی تـاوەر و بـاڵـەخـانـەی بـەرزن لـە شـاری ھـەولـێـر .

 

لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا تـاوتـوێـی رێـکـار و مـەرجـی تـازەی پـرۆژەکـانـی وەبـەرھــێـنـان کـرا کـە تـایـبـەتـن بـە تـاوەر و بـاڵـەخـانـە و بـیـنـاسـازیـیـەکـان بـە مـەسـتـی رێـگـەگـرتـن لـە زیـانـی گـەورە لـە دوای ھـەر زەمـیـنـلـەرزەیـەک.

 

لـە بـەشێـکـی دیـکـەی کـۆبـوونـەوەکـەدا بـڕیـاردرا کـە پـێـداچـوونـەوە بـە یـاسـا و رێـنـمـایـیـەکـانـی مـۆڵـەتـدان بـکـرێـت تـایـبـەت بـە پـرۆژەکـانـی وەبـەرھــێـنـان لـە بـواری بـیـنـاسـازیدا و لـە ھـەمـانـکـاتـدا پـشـکـنـیـنـی کـۆنـکـرێـت و شـیـش و کـەرسـتـەکـانـی دیـکـەی بـیـنـاسـازی بـکـرێـت بـەر لـە بـنـیـاتـنـان و دروسـتـکـردنـی بـاڵـەخـانـەکـان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دڵـنـیـابـوون لـە ھـەبـوونـی مـەرجـەکـانـی سـەلامـەتـی و رەچـاوکـردنـی کـۆدەکـانـی بـیـنـاسـازی بـەپـێـی سـتـانـداردی عـێـراقـی و ئـەمـریـکـی کـارپـێـکـراو .

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه