Kurdistan Press - ڕونكردنەوەیەك لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە مووچەی خانەنشینان لە هەولێر ڕونكردنەوەیەك لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە مووچەی خانەنشینان لە هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕونكردنەوەیەك لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە مووچەی خانەنشینان لە هەولێر

مەولود سابیر بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانیەكانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ساڵانە بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم ئامارێك بڵاودەكاتەوە بۆ سەرجەم بانكە بازرگانیەكان، كە فۆڕمێكی تایبەتە بە ئامادەبونی خانەنشینان بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان لە مانگی یەكی هەموو ساڵێك. 

ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٢/٢٢، لەسەرجەم ئەو بانكە بازرگانیانەی كەمووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكەن، لیژنەیەك لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینەوە دانرا بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكان، كە پێكهاتبوون لە ٣ فەرمانبەر لە هەر بانكێك، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی مووچەخۆرانی خانەنشینەوە بەشێوەیەكی كاتی قەرەباڵغی لەدابەش كردنی مووچە لە چەند بانكێكی شاری هەولێر دروست بوو، دوای ئەوەی لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین و بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكانەوە ژمارەی لیژنەكان زیاد كران و كێشەكە چارەسەر كرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه