Kurdistan Press - وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە توندی وەڵامی دەزگا میدیا عێراقییەکانی دایەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە توندی وەڵامی دەزگا میدیا عێراقییەکانی دایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە توندی وەڵامی دەزگا میدیا عێراقییەکانی دایەوە

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

لەم چەند رۆژەی دواییدا چەند كەسێك لەدەزگا میدیا عێراقییەكانەوە بانگەوازی ئەوە دەكەن گوایە نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی تانكەرەوە بەقاچاغ ئەبرێتە دەرەوەو بە وڵاتی ئیسرائیل دەفرۆشرێت. ئێمە لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەتووندی ئەم بانگەوازە جەواشەكارییانە رەت دەكەینەوەو بە هەوڵی ناحەزانی سەقامگیری و رێكەوتنی نێوان عێراق و كوردستان هەژماری دەكەین. هەموو ئەم لێدوان و بانگەوازانە هیچ بنەما و راستییەكی تێدا نییە ، لەكاتێكدایە هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانن ، ئەم بانگەوازە جەواشەکارییانە تەنیا ئامانج لێی تێكدانی ئەو  هەلە زێڕینەیە كە لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رەخساوە بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان. وەزارەتی سامانی سروشتییەکان دووپاتی دەکاتەوە کە نەوتی هەرێم بە تەواوی لە رێگای بۆری و لە ژێر وردبینی کۆمپانیای بێلایەنی (دیلۆیتی) نێودەوڵەتیی هەناردەی دەکات و هەموو کاتێک ڕێز لە دەستووریی  عێراقی فیدراڵ و یاساكان دەگرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه